Anaesthesia Web logotype
Back to home page

منداڵانی تا تەمەن 3 ساڵان

Teddy bear with a bandage wrapped around its head is lying in bed.

وەک باوان یان سەرپەرشتیارێک، ڕەنگە تۆ ئەو کەسە بی کە زۆرترین دڵوڕاوکێ و نیگەرانیت هەبێت. ئەم هەستانە زۆر ئاسایین. ئەگەرچی، ئەو کەسانەی کە ئاگایان لە منداڵەکەت دەبێ زۆریان شارەزایی لە چاوەدێریی منداڵان لە هەموو تەمەنەکاندا هەیە کە نەشتەرگەری و بێهۆشییان هەیە، و دەتوانن یارمەتیت بدەن بۆ ئەوەی هەس بە ئارامی و سەلامەتی بکەی. ئەو مندالانەی کە تەمەنیان 3 مانگانەیە زۆر زوو هەست بە سەلامەتی لە گەڵ ئەوەدا دەکەن کە کێ ئاگای لێیان دەبێ، و بە گشتی کێشەیان لە گەڵ هەڵکردن لە گەڵ ئەندامێکی ستافەکە نییە.

لە گەڵ ئەوەدا کە منداڵ گەشە دەکات، پێویستیی بەو شتانەی کە دەیانناسێت و لە ڕۆتینی ڕۆژانەدا بەردەوام بۆی دووبارە دەبنەوە دروست دەبێت و ئەم شتە ناسراوانەش یارمەتیی دەدات هەست بە سەلامەتی بکات. بۆ ئەو منداڵانە ئاساییە کە هەستێکی ترسیان لەو کەسانە هەبێت کە نایانناسن. وەک باوان یان سەرپەرشتیارێک، لە گەڵ ڕۆتینە ئاساییەکانت لەوێ بی دەتوانێ هەستێکی سەلامەتی و ئاسایش بە منداڵەکەت ببەخشێ.

شیکردنەوەیەکی خێرا و سادە لەو شتانەی کە ڕوو دەدەن بۆ منداڵێکی ئەم تەمەنە بەسە. بۆ نموونە دەتوانی لە بارەی بووکەشووشەیەک یان بووکەڵەیەکی یاری قسە بکەی کە باش نییە و پێویستە بیبەیە نەخۆشخانە. ئاماژە بە کێشە و نەخۆشیی بووکەشووشەکە یان بووکەڵەی یاری کردن بکە، و بڵێ هەمان شتیش بۆ ئەو ڕوو دەدات. خۆت لە باسکردن لەوەی کە چ شتێک لە ناو جەستەی دایە، یان ئەوەی کە لەوێ چ شتێک بڕیاڕە ئەنجام بدرێت، بپارێزە چونکە منداڵانی بچووک لە وردەکاریی لەم شێوەیە تێناگەن.

منداڵانی تەمەنی 3 ساڵان تێگەیشتنێکی گونجاویان لە کات نییە، و بۆیەیش نابێت زۆر زوو ئامادە بکرێن. ڕۆژێک پێشتر، یان ڕۆژی سەردانیی نەخۆشخانەکە باشە.